
ئیلۆن مەسک. ملیاردێری جیهان و خاوەنی کۆمپانیای ئێسلا و تۆڕێ کۆمەڵایەتی ئێکس. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیایەکی شیکاریی، ڕەنگە سەروەت و سامانی بازرگانی دیاری ئەمریکی ئیلۆن مەسک تا ساڵی 2027 تریلیۆنێک دۆلار تێپەڕێنێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی شیکاری کۆمپانیای (Informa Connect Academy) سامانی ساڵانەی ئیلۆن مەسک لە ساڵانی ڕابردوودا بە تێکڕا ساڵانە 110٪ زیادی کردووە. کۆمپانیاکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەلایەنی کەمەوە تائێستا هیچ کەسێک لە جیهاندا نازناوی تریلیۆنێری پێ نەدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەربژێری شاراوە هەن بۆ ئەم نازناوە.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکە ئاماژەی بە ناوی چەند کەسایەتیەک داوە کە بەربژێرن بۆ ئەوەی ببن بە تریلیۆنێر، لەوانە: دامەزرێنەری کۆمەڵەی بازرگانیی گواتام ئادانی لە هیندستان، جێنسن هوانگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تەکنەلۆژیای Nvidia، پرایوگو پانگیستو، دامەزرێنەری گرووپی پاریتۆ پاسیفیک لە ئیندۆنیزیا و بێرنارد ئارنۆلت، سەرۆکی LVMN و خێزانەکەی.
ئەمەش بزانە: ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکسە[ پێشتر بە تویتەر ناسرا بوو]، ئێستا سامانەکەی بە 241 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز