دەستەی مافی مرۆڤ: ڕادەستكردنەوەی بەهزاد خوسرەوی بە ئێران پێچەوانەی دەستووری عێراقە
- کوردستان
- 9 ئەیلوول

لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و بەهزاد خوسرەوی
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕادەستکردنەوەی بەهزاد خوسرەوی پێچەوانەی دەستووری عێراقە و کە دەڵێت، نابێ پەنابەری سیاسی ڕادەستی وڵاتی خۆی بکرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای بانگکردن لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهزاد خوسرەوی لەلایەن دەزگاکانی ئاسایشی سنووری شاری سلێمانی ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوەتەوە دوور لە هەر ڕێكارێکی كارگێڕی و یاسایی و بێ هەبوونی هیچ بڕیار و ڕێکكەوتنێک لەمبارەیەوە.
زانیاریی زیاتر: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاشیگەیاند: ناردنەوەی ئەو هاووڵاتیە بە وڵاتی خۆی پێچەوانەی بڕگەی دووەمی ماددەی (21)ـی دەستووری عێڕاقی فیدراڵە کە دەڵێت (نابێ پەنابەری سیاسی ڕادەستی وڵاتی خۆی بکرێتەوە یان بگەڕێنرێتەوە بەزۆری بۆ ئەو وڵات و شوێنەی لێی ڕاکردووە) هاوكات پێچەوانەی بنەماکانی مافی پەنابەرێتی و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مامەڵەکردنە لەگەڵ پەنابەران.
قووڵتر: ئەگەر هەر جۆرە ئاڵوگۆڕێک هەبێ بۆ گەڕانەوەی هەر پەنابەرێک بۆ وڵاتی خۆی لەنێوان وڵاتان پێویستە لەژێر چاودێریی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان بێت و بە ئاگاداری لایەنی پەیوەندیداری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێت و بەپێی یاسا کارپێکراوەکان مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە کەیسانە بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیێنراوەكە داوا دەكات نەتەوە یەکگرتووەکان بێتە سەر هێڵ بۆ سۆراغکردنی هەواڵی بێهزاد خوسرەوی و پاراستنی ژیانی لە وڵاتی خۆی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە