ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی ڕاسپاردەکانی هەرێمی کوردستان دەدات
- عێراق
- 10 ئەیلوول

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وێنە: العربییە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەدات.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری ڕاسپاردەیەکی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاراستە بکات بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی بە هۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، دوای گفتوگۆکردنی ئەو بابەتە لە کۆبوونەوەکە دەنگی لەسەر دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. هەندێک لە بابەتەكان بڕیاری هەنووکەییان لەبارەوە دراوە و ئەوانی دیکەش وەک ڕاسپاردە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا