
وێنەی سەرۆک بارزانی لە نمایشی شانۆگەری داستانی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی دوای بینینی نمایشی شانۆگەری داستانی کوردستان گوتی، کارێکی زۆر نایابە، بەڵام دوو تێبینی لەسەر شانۆگەرییەکە خستەڕوو کە یەكێکیان پەیوەندی بە بەکارهێنانی جۆرێک لە چەک بوو لە نمایشەکە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 11-09-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی؛ شانۆیەکی میوزیکاڵیی بە ناوی داستانی کوردستان بە بەشداری 80 ئەکتەر نمایشکرا، کە مێژووی پێنج هەزار ساڵەی کورد وێنا دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی دوای نمایشەکە ڕایگەیاند: "دوو تێبینیم لەسەر شانۆگەرییەکە هەیە، یەکەم بەکارهێنانی جۆری ئەو چەکە بووە کە گوایە لەسەردەمی شۆڕش بووە و ناوەکەی بە 'لێ ئیفایڵد' دەهێنرێت، ناوەکەی ئینگلیزییە و تفەنگی 'بڕنەو' نییە، ئەمە بگۆڕن هەروەها عەیاری بڕنەوەکە 7.92 بوو نەک 303."
زانیاریی زیاتر: تێبینی دووەمی سەرۆک بارزانی، لەسەر بەشێکی حیوارەکە بوو کە باس لەوە دەکات، 'ئەوان لە باب و باپیرانی خۆیان فێری بێوەفایی بوون'. سەرۆک بارزانی، داوایکرد ئەو حیوارە لابدەن و باسی باب و باپیرانیان نەکەن، بەڵکو بیگۆڕن بۆ "ئەوان لە باب و باپیرانی خۆیان فێرببوو بەڵێنەکانیان بەجێبگەیێنن نەک بەڵێن شکێن بن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆڤەی شانۆگەرییەکە 17 مانگ بەردەوام بووە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دهۆک نمایش دەکرێت و بڕیارە لەشارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش نمایش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە