
ئاڤا نیوز
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 درا و وەزارەتی داراییش دەڵێت: بۆ مانگەکانی داهاتوو هەر کێشەیەک بۆ مووچەکانیان دروست بێت، لە ئەستۆی بەرپرسانی ڕابردوو و ئێستای هێزەکانی 70ـە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: خەرجکردنی مووچەی ئەو توێژە وەک کۆتا مانگ هاوشێوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەسەر بەرپرسیارێتی وەزیری دارایی خەرجکراوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە: بۆ مانگەکانی داهاتوو هەر کێشەیەک بۆ خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 دروست ببێت کە لە گەنجینەی دووی سلێمانی مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت، لە ئەستۆی بەرپرسانی ئێستا و ڕابردووی هێزەکانی حەفتایە کە زیاتر لە 10 ساڵە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.
ئەمەش بزانە: بەپێی یاسای چاکسازی پێویست بوو لە دوای مانگی حەوتی ساڵی 2020 ئەو خانەنشینانەی دۆسیەی دروستیان هەیە، دۆسیەکانیان بخرابایەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە ئەوە تێبینی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانە، نابێت هیچ خانەنشینێک لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان مووچە وەربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز