کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر: پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە
- ببینە و ببیستە
- 11 ئەیلوول
وتەی نەسروڵڵا ڕەشنوودی- کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران سەردانی عێراقی کرد و دوای ئەنجامدانی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت لە بەغدا، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق، ناوبراو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە و ژمارەیەک یاداشت و ڕێکەوتنیان واژۆکرد. بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆ دەببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەسڕوڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر، تایبەت بە ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، گەشتیاری و کولتووری هەیە.
زانیاریی زیاتر: کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر گوتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەنگاو دەنێت و بە ئاڕاستەی سەقامگیریی عێراق کار دەکات.
ئەمەش بزانە: لەبارەی ڕژێمی لەنێوچووی بەعسەوە ڕەشنوودی گوتی: ڕژێمەکە زیانی بە هەموو پێکهاتەکانی عێراق گەیاندووە، جیاوازی نەکردووە لە نێوان هیچ نەتەوە و ئایین و مەزهەبێک.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران