هەرێمی کوردستان بۆ پزیشکیان: پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى عێراق و ئێران دەبین
- کوردستان
- 12 ئەیلوول

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆككۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات، مەسعود پزیشکیان دڵنیاکراوەتەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران دەبێت.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە هەولێر، لەگەڵ شاندێکی هەرێمی کورستان بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە، دواتر بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە، کۆبوونەوەیەکیشی لەگەڵ پێکهاتەکان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى، يه‌كه‌م سەردانی سەرۆككۆماری ئێرانی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به په‌يامێكى به‌هێزى دۆستايهتيى نێوان هه‌ردوولا له‌قه‌ڵه‌م دا.
نێچیرڤان بارزانی خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا نيشان دا. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به ڕێز و پێزانينه‌وه له پشتگيریى و هاوكاريى ئێران له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌ڕوانێت.
بۆچوونی بەرامبەر: پزیشكیان، خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دهربڕىوە و دووپاتى كردووەتەوە كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، وڵاته‌كه‌ى خوازياره له هه‌موو بواره‌كان په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵياندا به‌ره‌وپێش ببات و گرفت و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى نه‌هێڵن.
لەلایەکی دیکەوە: لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، باسيان له ئاستى ئێستاى په‌يوه‌نديى ئابوورى و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و چۆنيهتيى فراوانكردنيان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هەردوولا كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز نابێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران و وڵاتانى دراوسێ و به‌ته‌واوى پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى عێراق و ئێرانه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە