
بانکی ناوەندی عێراق. وێنە؛ میدیاکانی عێراق
ئاڤا نیوز
سزاکانی ئەمریکا ڕاکێشانی سەرمایەی کەرتی تایبەت لەنێو بانکە ناوخۆییەکان لە عێراق دادەبەزێنێت، بەڵام ئەو بانکانەی پەیوەندی باشیان لەگەڵ ئەمریکا هەیە بەردەوامن لە گەشەکردن.
وێنە گەورەکە: ڕاپۆرتێکی عێراقی ئایندە بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری، گۆڕانکاری لە دابەشکردنی پارەی دانراوی کەرتی تایبەت لەنێوان بانکەکانی عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 ئاشکراکردووە، توێژینەوەکە ئاماژە بە دابەزینی پشکی 12 بانکی ناوخۆ دەکات بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سێ بانکی عێراقی بەهۆی پەیوەندی باشیان لەگەڵ دامەزراوە داراییەکانی ئەمریکا، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2024دا نزیکەی نیوەی سەرجەم وەبەرهێنانەکانی کەرتی تایبەتیان بە رێژەی 47%ی لەبەردەستدا بووە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2019 ڕێژەکە 34% بووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو 12 بانکەی بەشداریکردنیان دابەزیوە، توانای ئەنجامدانی مامەڵەی دارایی نێودەوڵەتییان هەیە، بەڵام پەیوەندی باشیان لەگەڵ ئەمریکا نییە، تا ناوەڕاستی ساڵی 2024 پشکی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەتیان بۆ 36% دابەزیوە، لە کاتێکدا ڕێژەکە لە ساڵی 2019 دا 42% بووە.
ئەمەش بزانە: ئەو سێ بانکە پشکەکانیان لەلایەن دامەزراوە بیانییەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێت، پێشبینی دەکرێت بەشداریکردنیان لە وەبەرهێنانی تایبەت زیاتر بکەن و تا کۆتایی 2024 دەتوانن 50%ـی کۆی پارەی دانراو تێپەڕێنن. ئێستا بانکە تایبەتەکان 12%ـی کۆی پارەی دانراو لە کەرتی بانکی عێراق پێکدەهێنن. لەکاتێکدا لە 2019 ڕێژەکە 8% بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز