
كوێستان محەممەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و پارە، گرافیک ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی لیستێک كە ناوی 205 هەزار خێزانی تێدا تۆمار كراوە، بەمەبەستی پێدانی مووچەی كەمدەرامەتان بۆ بەغدا دەنێرێت.
وێنە گەورەكە: تاوەكو ساڵی 2015 لە هەرێمی كوردستان مانگانە 88 هەزار خێزانی كەمدەرامەت مووچەی كەمدەرامەت و هەژار و بێسەرپەرشتانیان وەردەگرت، بەڵام دواتر ڕاگیرا، ئێستا وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەرقاڵی دووبارەكردنەوەی پرۆسەكەیە.
لێدوانی فەرمی: كوێستان محەممەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لیستێكمان بۆ بەغدا ناردووە كە ناوی 205 هەزاری كەمدەرامەتی تێدا تۆمار كراوە بۆ ئەوەی مانگانە هاوكارییەكیان وەك مووچە پێبدرێت دوای ئەوەی بەغدا ڕەزامەندی دەدات، پێداچوونەوە بە لیستەكە دەكەین و كەمێك گۆڕانكاریی تێدا دەكەین.
زانیاریی زیاتر: لە عێراق دوو ملیۆن و 700 هەزار خێزان هاوكاریی مانگانە وەردەگرن، لە دوایین كۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان و عێراق ئەو بابەتە باس كراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا عێراق ڕەزامەندی لەسەر لیستی هەرێمی كوردستان نەداوە.
ئەوەش بزانە: بەپێی ڕووپێوییەكی ڕێكخراوی بانكی نێودەوڵەتی، لەكۆی ئەو 88 هەزار خێزانەی وەك كەمدەرامەت لە هەرێمی كوردستان مووچەیان وەردەگرت، تەنیا 10%ی شایەنی هاوكارییەكە بوون و هەزاران خێزانی دیكە هەبوون ناویان تۆمار نەكراوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: مووچەی كەمدەرامەتان لە عێراق، لەنێوان 250 هەزار دینار تاوەكو 400 هەزار دینارە و مانگانە دابەش دەكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە