
ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بە XEC Covid ناسراوە، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پزیشکان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن. ڤایرۆسەکە بە XEC Covid ناسراوە و ژمارەیەک نیشانەی دەستنیشان کراون.
وێنە گەورەکە: ڤایرۆسەکە زیاتر لە دوو جۆری هەیە و ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، تا ئێستا لە 15 وڵاتدا دۆزراوەتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی، پزیشکانی پسپۆر دەڵێن ئەم جۆرە ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لە هاوینی ئەمساڵ لە ئەڵمانیا دۆزراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژنامەکە لە زاری پزیشکەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە "هەر کەسێک لە چەند هەفتەی داهاتوودا تووشی کۆکەیەکی نوێ و بەردەوام، نەبوونی ئارەزوو، گیران و ئاوی لووت بوو، دەبێت لە ماڵەوە بمێنێتەوە و خۆی کەرەنتین بکات".
لەلایەکی دیکەوە: ئێن ئێچ ئێس، خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، هەرچەندە هۆشیاری گرنگە، بەڵام هیچ نیشانەیەک یان تێکەڵەیەک لەوانەی ئاماژەیان پێدراوە مەرج نییە مانای ئەوە بێت کە تۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبیت. ئەم نیشانانە لەوانەیە نیشانەی هەوکردن یان نەخۆشییەکی تر بن یان شتێکی مەترسیدار نەبێت.
چارەسەرەکان: جیاکردنەوەی خۆت یارمەتیدەر دەبێت بۆ وەستاندنی ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، چونکە ڕێوشوێنێکی گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە کەسانی تر، بەتایبەتی کەسانی لاواز لە بەرکەوتنی ئەم جۆرە ڤایرۆسە.
پزیشکان دەڵێن دەبێت خەڵک لە بەکارهێنانی ڤاکسین و دەرزی بەهێز بەردەوامبن، لەوانەیە ڤاکسینەکان بەتەواوی ڕێگری لە تووشبوون نەکەن، بەڵام کاریگەرترین ڕێگەن بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی سەخت، خەواندن لە نەخۆشخانە و مردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران