
وێنەی سێ تۆمەتبارەکە - پۆلیسی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر سێ كەس بە ناوی ڕێكخراوی خێرخوازی دزی لە ژمارەیەك هاووڵاتی دەكەن و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێن.
چیڕۆكی سەرەكی: لە شاری هەولێر، سێ كەس دەچنە ماڵی ژمارەیەك هاووڵاتیی هەژار و کەمدەرامەت و خۆیان وەك دەزگای خێرخوازی دەناسێنن، لە هاووڵاتییەكان دەپرسن ئاخۆ چەند پارەیان لەماڵ هەیە، لە ئەگەری زانینی بوونی هەر بڕە پارەیەك لە ماڵەكە، دەیدزن و پاشان خۆیان دەشارنەوە.
لێدوانی فەرمی: نەقیب کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سێ تۆمەتبارمان بە ناوەكانی (م. م. غ) و (م. ل. ع) و (ع. م. ق) دەستگیر كرد، چەندین هاووڵاتیان بەناوی دەزگای خێرخوازییەوە هەڵخەڵەتاندبوو، پاشان دزییان لێ كردبوون".
زانیاریی زیاتر: تۆمەتبارەكان زیاتر كەسانی پیر و بەساڵاچوویان هەڵخەڵەتاندووە و پارەی زۆریان لێ دزیون.
ئەوەش بزانە: سێ تۆمەتبارەكە بە چەندین شێواز خۆیان گۆڕیوە و ناسنامەیان ساختە کردووە، بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە، بەڵام دواجار لەلایەن پۆلیسەوە ئاشكرا كراون و دەستگیر كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە