ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی هەشت بەوردی ئامادەکراوە، هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن.
وێنە گەورەکە: هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پرسەکانی مووچە و دامەزراندن سەردانی بەغدا دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ شاندی عێراق مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ، چارەسەرکردنی گرفتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی، دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست تاوتوێ دەکەن.
زانیاریی تایبەت: لەم مانگەوە سیستمی دارایی و ژمێریاریی نێوان هەردوو حکومەت یەکدەخرێت، لیستی مووچەی مانگی هەشت بە سیستمی دارایی و ژمێریاری کارپێکراوی حکومەتی فیدراڵی ئامادەکراوە، لیستەکە پێچەوانەی دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان نییە.
خاڵی ئەرێنی: بڕیارە دوو ڕۆژ دوای گەیشتنی شاندی هەرێمی کوردستان، واتە کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشت لەلایەن بەغدا خەرج بکرێت، دوو هەفتە دواتریش مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت.
خاڵی نەرێنی: هەولێر و بەغدا تاوەکو ئێستا لەبارەی جیاوازی مووچەی خانەنشینانی سەربازی ڕێکنەکەوتوون، حکومەتی عێراق کۆمەڵێک پرسیار و تێبینی هەیە و هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: ئاڤا نیوز لیستی نوێی مووچەی دەستکەوتووە و دوێنێ واژۆکراوە، بەسەر چوار بەش دابەشکراوە و کۆی ژمارەی مووچەخۆران و پارەی مووچەیان خراوەتەڕوو؛ بەگشتی ژمارەی مووچەخۆران یەک ملیۆن و 114 هەزار و 63 کەسە. کۆی گشتی مووچەیان یەک تریلیۆن و 59 ملیار و 83 ملیۆن و 453 هەزار و 818 دینارە.
یەکەم: فەرمانبەرانی مەدەنی ژمارەیان 552 هەزار و 101 کەسە. مووچەیان 507 ملیار و 495 ملیۆن و 621 هەزار و 244 دینارە.
دووەم: وەزارەتی پێشمەرگە، پێکهاتەی وەزارەتی ناوخۆ و یەکەکانی 70 و 80 ژمارەیان 280 هەزار و 327 کەسە، مووچەیان 300 ملیار و 638 ملیۆن و 359 هەزار و 898 دینارە.
سێیەم: دەزگا ئەمنییەکان کە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستەی ئەمنی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی لەخۆدەگرێت، ژمارەیان 43 هەزار و 458 کەسە، مووچەیان 74 ملیار و 71 ملیۆن و 374 هەزار و 175 دینارە.
چوارەم: خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی: ژمارەیان 238 هەزار و 177 کەسە، مووچەیان 176 ملیار و 878 ملیۆن و 98 هەزار و 501 دینارە.
خانەنشینانی مەدەنی: ژمارەیان 149 هەزار و 687 کەسە، مووچەیان 112 ملیار و 465 ملیۆن و 754 هەزار و 388 دینارە.
خانەنشینانی سەربازی: ژمارەیان 88 هەزار و 490 خانەنشینی سەربازی. مووچەیان 64 ملیار و 412 ملیۆن و 344 هەزار و 113 دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز