
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری گواستنەوەی عێراق بڕیاری دا دووبارە کارەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕێکبخاتەوە بەجۆرێک نابێت بەهیچ شێوەیەک گەشتەکان دوابکەون، دەستکەوتنی بلیتی گەشتکردن و پارەدانیش دەکرێتە ئەلیکترۆنی.
وێنە گەورەکە: مانگی ڕابردوو هێڵی ئاسمانی عێراق لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمامی حوسێندا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بووەوە بەهۆی ئەوەی گەشتەکانی دوادەکەوتن، لەسەر ئەو بنەمایەش بەڕێوەبەری هێڵەکە بەبڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
لێدوانی فەرمی: مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، محیبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق بڕیاری داوە خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کارەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق بکات، لە یەکەم قۆناغیشدا چەند بڕیارێک بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکان دراون.
بڕیارەکانی وەزارەتی گواستنەوە بۆ ڕێكخستنەوەی هێڵی ئاسمانی عێراق:
گەڕاندنەوەی عومرەکاران لە سعودییەوە بۆ عێراق بەگوێرەی خشتەیەکی ڕێکخراو
دانانی ئەپڵیکەیشنێک کە لەڕێگەی مۆبایلی زیرەکەوە کاردەکات و هەموو هاووڵاتییەک دەتوانێت بە ئاسانی و لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە بلیتی گەشتکردن بکڕێت و هەر بە ڕێگەی ئەلیکترۆنیش پارە دەدات
بۆ ئەو گەشتیارانەی جانتای گەشتکردنیان ون دەبێت لە ڕێگەی پێگەی خزمەتگوزاری (ئوور)ـەوە کێشەکەیان بگەیەنن بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان دەکرێت
هاوکاری گەشتیار دەکرێت تاوەکو ئاگاداری دوایین گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق بن
باشترکردنی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان و پابەندبوونی تەواو بە کاتی گەشتەکان
ئەو گەشتیارانەی لە هێڵی ئاسمانی عێراق جانتاکانیان دوادەکەوێت یان زیانیان بەرکەوتووە، قەرەبوو دەکرێنەوە
نرخی بلیتی گەشتەکان بەگوێرەی خشتەیەکی دارایی دیاری دەکرێن کە ئێستاش گونجاوترینە لەناو هەموو هێڵەکانی دیکەی گەشتیاری
بەرزکردنەوەی توانای کارمەندان لەڕێگەی ڕاهێنانی گشتگیرەوە تا تواناکانیان زیاتر پەرەی پێبدرێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا