وەزارەتی پەروەردە بە پلانێک کار بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی دابڕاو دەکات
- کوردستان
- 19 ئەیلوول

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە و ژمارەیەک مامۆستا
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 38 هەزار مامۆستای وانەبێژی سەر بە وەزارەتی پەروەردە کراونەتە گرێبەست، نزیکەی دوو هەزار وانەبێژی دیکە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە هۆکاری جیاواز لەکار دابڕاون، داوای بە گرێبەستکردن دەکەن.
وێنە گەورەکە: لەدوای ساڵی 2014 ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ بە هۆکارەکانی هاتنە شوێنی میلاک، منداڵبوون یان وازهێنان دابڕاون و ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار کەسە، وەزارەتی پەروەردە بەگوێرەی پلانێک کار لەسەر گەڕانەوە و بە گرێبەستکردنیان دەکات.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە وەڵامی پرسیاری شەوکەت قادر پەیامنێری ئاڤا لە هەولێر سەبارەت بە مامۆستایانی دابڕاو ڕایگەیاند، "داتا بەیسێکمان بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە ناردووە، بۆ ئەوەی فۆڕمی وانەبێژە دابڕاوەکانیان پڕبکەنەوە، لە کاتی دروستبوونی بۆشایی ئەولەویەت بەو وانەبێژانە دەدرێت بۆ ئەوەی بە گرێبەست بکرێن و لە ناوەندەکانی خوێندن وانە بڵێنەوە".
باکگراوند: ڕۆژی 16-09-2024 فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکان واژۆ کرا و لە مووچەی مانگی نۆوە بەگرێبەست وەریدەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە