
فڕۆکەی ئێف 16ـی عێراق - شەفەق نیوز
ئاڤا نیوز
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق کوژرانی ژمارەیەک چەکداری داعش لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ڕادەگەیێنێت و لەنێو کوژراوەکانیشدا چوار سەرکردەی ڕێکخراوەکە هەن.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەی F16ـەکانی عێراق هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر مۆڵگەکانی داعش لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک، هاوشان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکە دا هێزێکی هاوبەشی دژە تیرۆر و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: فڕۆکە F16ـەکان سێ گورزیان وەشاندە و لە ئەنجامدا مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش کراوەتە ئامانج و ناسنامەی بەشێک لەو چەکدارانە ئاشکرا کراوە،"عومەر سەڵاح نعمە، ناسراو بە ئەبو خەتاب، فەرماندەی کەرتی ئەلبو حەمدان لە ناوچەی کەرکووک کە یەکێکە لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش، هاوکات دوو تیرۆریستی دیکە بەناوەکانی عوسمان ئەبو عەبد و عزەدین هیشام لەنێو کوژراوەکانن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە هێزە هاوبەشەکە ئەوەی بۆ میدیاکانی عێراق ئاشکرا کردووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا شەش ئەندامی داعش لە دەوروبەری دوبز دەستگیرکراون، لەنێو دەستگیرکراوەکانیشدا "تیرۆریستێکی مەترسیداری داعش هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا