
بانکی ناوەندی تورکیا
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی تورکیا ڕێژەی سوودی بانکی لە ئاستەکانی 50% بەجێگیری هێشتەوە، بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان، بڕیارەکە لە سوودی گەشتیاران و بازرگانانی هەرێمی کوردستاندا نییە.
وێنە گەورەکە: بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ شەشەم مانگ لەسەر یەک، ڕێژەی سوودی بانکی بە نەگۆڕی دەهێڵێتەوە، بەرزبوونەوەی نرخەکان و هەڵاوسانی بەرز هۆکارن بۆ دووبارە جێگیرکردنی ڕێژەی سوودی بانکی لە تورکیا لە ئاستی 50%، ئەمە لەکاتێکدایە یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەکەی بە 50 خاڵ دابەزاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی ناوەندیی تورکیا ڕایگەیاند: ئامرازەکانی سیاسەتی دراو بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاردەهێنرێن و ڕێژەی سوود لەو ئاستە دەمێنێتەوە.
ئەو مانایەی دەیگەیەنێت: ڕێژەی سوودی بەرز لە تورکیا، هاوکارە بۆ جێگیرکردنی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دراوە سەرەکییەکان، ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی خەرجیی گەشتیاران بۆ ئەو وڵاتە. هەروەها هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی تێچووی هاوردەکردن لەلایەن بازرگانان بۆ هەرێمی کوردستان، بەراورد بە وڵاتانی دیکە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: سەقامگیریی زیاتر لە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆ، زیادبوونی متمانەی وەبەرهێنەرە بیانییەکان بە ئابووریی تورکیا و بەرزبوونەوەی نمرەی بانکە تورکییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
لەلایەکی دیکەوە: هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی هەناردەکانی تورکیا، زیادبوونی تێچوونی بەرهەمهێنان، کەمبوونەوەی ئاستی وەبەرهێنان و کەمبوونەوەی بەکاربردنی ناوەخۆ لەو وڵاتە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز