
شاری ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی تورکیا ڕێژەی سوودی بانکی لە ئاستەکانی 50% بەجێگیری هێشتەوە، ئامانجەکە کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسانە؛ بڕیارەکەش لە سوودی گەشتیاران و بازرگانانی هەرێمی کوردستاندا نییە.
وێنە گەورەکە: بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ شەشەم مانگ لەسەر یەک، ڕێژەی سوودی بانکی بە نەگۆڕی دەهێڵێتەوە. بەرزبوونەوەی نرخەکان و هەڵاوسانی بەرز هۆکارن بۆ دووبارە جێگیرکردنی ڕێژەی سوودی بانکی لە تورکیا لە ئاستی 50% ، ئەمە لەکاتێکدایە یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا ڕێژەکەی بە 50 خاڵ دابەزاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی ناوەندیی تورکیا ڕایگەیاند، ئامرازەکانی سیاسەتی دراو بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاردەهێنرێن و ڕێژەی سوود لەو ئاستە دەمێنێتەوە.
ئەو مانایەی دەیگەیەنێت: ڕێژەی سوودی بەرز لە تورکیا، هاوکارە بۆ جێگیرکردنی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دراوە سەرەکییەکان، ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی خەرجیی گەشتیاران بۆ ئەو وڵاتە. هەروەها هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی تێچوونی هاوردەکردن لەلایەن بازرگانانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەراورد بە وڵاتانی دیکە.
کاریگەری و لێکەووتەکان: سەقامگیری زیاتر دەداتە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆ. زیادبوونی متمانەی وەبەرهێنەرە بیانییەکان بە ئابووری تورکیا و بەرزبوونەوەی نمرەی بانکە تورکییەکانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز