عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی قەزای شێخان دەکات، هاوکات لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی جووتسایدی شێخان - لالش دادەنێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی ڕێگای نێوان شێخان- لالش کە درێژییەکەی 12 کیلۆمەتر بە گوژمەی 28 ملیار دینار دادەنێت و پارێزگاری دهۆکیش باسی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: 161 پرۆژە بە گوژمەی 296 ملیار و 587 ملیۆن دینار بۆ قەزای شێخان جێبەجێکراون، لەو ژمارەیە 126 پرۆژە کەوتووەتە خزمەتی هاووڵاتییانەوە و 15 پرۆژەش کاری تێدا دەکرێت، هاوکات 20 پرۆژە لە قۆناغی تەندەرن.
پارێزگاری دهۆک سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد و گوتی: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران، لە ماوەیەکی نزیکدا زیاتر لە 80 پرۆژەی دیکە بە گوژمەی 10 ملیار 672 ملیار دینار لە سەنتەری قەزای شێخان و دەورووبەری بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێت.
باکگراوند: ڕێگای شێخان – لالش ڕێگای سەرەکی کوردانی ئێزدییە بۆ پەرەستگای لالش، هاوکات پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە خزمەتی هەموو چین و توێژەکان و پێکەوە ژیانی ناوچەکە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز