کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانی یەکەی نیشتەجێبوون چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 22 ئەیلوول

ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای گازەندەی دانیشتوانی دوو یەکەی نیشتەجێبوونی هەولێر لەسەر زیادکردنی نرخی خزمەتگوزارییەکان، دەستەی وەبەرهێنان نرخی خزمەتگوزارییەکان وەک خۆی لێ دەکاتەوە و هۆشداری بە خاوەنی ئەو یەکانە دەدات ئەگەر پابەند نەبن.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوەی دەستەی وەبەرهێنان ڕێگری لە زیادکردنی نرخی خزمەتگوزاری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکات، تاوەکو بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار نرخەکان دەستکاری نەکەن.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، بە ئاڤا نیوزی گوت: دوو یەکەی نیشتەجێبوون لە هەولێر بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار نرخی خزمەتگوزارییەکانیان زیادکردبوو، ئاگادار کرانەوە و بەڵێنیان لێ وەرگیرا نرخەکان وەک خۆی لێ بکەنەوە و چاودێریشیان دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی شارەوانی و چەند لایەنێکی دیکە دروستکراوە، بڕیار لەسەر نرخی خزمەتگوزاری سیتی و یەکە نیشتەجێبووەکانی دیکە دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون پابەندی بڕیارەکانی ئەو لیژنەیە نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە و دواتر بەگوێرەی یاسا و ڕێنمایەکانی دەستەی وەبەرهێنان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت تاوەکو دەگات بەپێبژاردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز