
دیمەنی چەند پارچە زەوییەکی ئامادەکراو لە سلێمانی، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی کارمەند و بوجە دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران کێشەی تێدەکەوێت و ئەمساڵ تەواو نابێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و هەر کەسێک لە سنووری شوێنی کارکردنی 200 مەتر زەوی پێدەدرێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50٪یان فۆرمیان پڕکردووەتەوە، بەشێک لە وەزارەت و دەستەکانیش فۆرمەکانیان بۆ وەزارەتی شارەوانی ناردوون و هەفتەی داهاتوو دەست بە وردبینی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی شارەوانی سلێمانی، بە ئاڤا نیوزی گوت: تا کۆتایی ئەمساڵ دابەشکردنی زەوی تەواو نابێت، چونکە هێشتا ڕێککارە یاساییەکان تەواو نەبوون و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەم پرۆسەیەدا هاوکارمانە.
زانیاریی زیاتر: لیژنەیەک بۆ تەواوکردنی ڕێککارە یاساییەکان و گواستنەوەی موڵکداری زەوییەکان بۆ سەر شارەوانی سلێمانی و قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان پێکهێنراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شارەوانی سلێمانی بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە داوای بودجە و کارمەندی لە وەزارەتی شارەوانی کردووە.
باکگراوند: لە پارێزگای سلێمانی 17 هەزار دۆنم زەوی لە ناوچەکانی تانجەرۆ، تاسڵوجە، سۆتکە تەرخان کراوە، تاوەکو بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز