ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نۆیە بەو شێوازەی کە بەغدا داوای کردووە، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستەکە ئامادە بکرێت و ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
وێنە گەورەکە: بڕی 755 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەی مانگی هەشت نێردراوە، هەرچەندە 243 ملیار کورتهێنان هەیە بەڵام وەزارەتی دارایی بەنیازە تاوەکو سبەی ئێوارە لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاوبکاتەوە، ئەم هەفتەیەش مووچەی مانگی نۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت و بڕیارە دوو هەفتە دوای گەیشتنی لیست خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: تیمەکانمان بەردەوام کار دەکەن تاوەکو لیستی مووچە مانگی نۆ بەم شێوازە ئامادە بکرێت کە داواکاریی بەغدایە، هاوکات لە دوو ڕۆژی داهاتوو دا لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
هەر بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دارایی، چوار ڕۆژە تیمەکانی وەزارەتی دارایی بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نۆ کار دەکەن. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد گرفتەکانی بەردەم مووچە لە ڕابردوودا زیاتر سیاسی بوون نەوەک هونەری.
باکگراوند: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەغدا بەردەوام بەبیانووی جیاواز هەوڵدەدات کێشە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست بکات، بەڵام دوای کۆبوونەوە ئابوورییەکان لە هەولێر بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران بارزانی، ناردنی مووچە لەلایەن بەغدا گەرەنتی کراوە.
ئەمەش بزانە: پێشتر د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوتبوو، دوای ناردنی مووچەی مانگی هەشت، دوو هەفتە دواتر مووچەی مانگی نۆ لەلایەن بەغدا دەنێردریت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژدارنەکانی کەنەدا ڕاگەیێنرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە