عێراق و کوێت جەخت لە دەستپێکردنەوەی کارەکانی لیژنە تەکنیکییەکانی نێوانیان دەکەن
- عێراق
- 22 ئەیلوول

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شێخ سەباح خالید ئەلحەمەد ئەلسەباح، شازادەی جێنشینی کوێت - نووسینگەی سەرۆوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق جەخت لە پەرۆشیی وڵاتەکەی بۆ باشترکردنی هاوکاری لەگەڵ کوێت دەکاتەوەو هەردوو وڵاتیش جەخت لەسەر دەستپێکردنەوەی کارەکانی لیژنە تەکنیکییە هاوبەشەکانی نێوانیان دەکەنەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشوازی لە شێخ سەباح خالید ئەلحەمەد ئەلسەباح، شازادەی جێنشینی کوێت کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی جەختی لەسەر قووڵیی پەیوەندی برایانەی نێوان عێراق و کوەیت کردەوە، وەک لە کارنامەی حکومەتەکەیدا هاتووە و خۆی دەبینێتەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و بەهێزکردنی هاوکاریی لەگەڵیان لە بوارە جیاجیاکاندا.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق کردەوە، بۆ باشترکردنی هاوکاری لەگەڵ کوێت و پەرەپێدانی بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییە دووقۆڵییەکان بەدی بهێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا