
محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
بەرپرسی لقی سێی پارتی داوا دەکات تاوەکو دۆخی کەرکووک ئاسایی دەکرێتەوە سەرژمێری دوابخرێت، لەپاڵ ئەمەشدا داوا لە ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان دەکات بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و خۆیان تۆمار بکەن.
وێنە گەورەكە: بڕیارە لە 20-11ی ئەمساڵ سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت و ئێستا قۆناغی یەکەمی دەستپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای دواخستنی پرۆسەی سەرژمێری کرد بۆ دوای جێبەجێکردنی ماددەی 140. داواشی لە ئاوارەکان کرد بگەڕێنەوە ناوچەکانیان بۆ ئەوەی لە قۆناغەکانی گەمارۆ و ژماردن خۆیان تۆمار بکەن.
هۆکارە زانراوەکان: لەبارەی هۆکارەکان محەممەد کەمال گوتی: " دەبووایە پەلە نەکرێت و دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە ئینجا پرۆسەی سەرژمێری بکرایە، هەربۆیە داوا دەکەین ئەم پرۆسەیە دوا بخرێت و پەلە لە جێبەجێ کردنی نەکرێت، چونکە ماددەی 140 جێبەجێ نەکراوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاووڵاتییانی ئاوارەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140 ئەگەر نەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هەموو مافەکانیان لە هاوکارییەکانی پێدانی خۆراک لەلایەن بریکارەکانیانەوە لەگەڵ بەشە نەوت و هەموو هاوکارییەکانی دیکەیان دەبڕدرێت و لە هەموو شتێک بێبەش دەکرێن.
خاڵی ئەرێنی: بەگوێرەی ڕێکار و ڕێنماییەکانی سەرژمێری گشتیی لە خانوویەکدا دەرفەت هەیە سێ خێزان خۆیان تۆمار و ناونووس بکەن، ئێستا هاووڵاتییانی ئاوارە دەتوانن بگەڕێنەوە و لە ماڵە خزمەکانیان خۆیان تۆمار بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە