
دیمەنی تیمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کاتی دەستپێکردنی سەرژمێریی ئەزموونی دانیشتوان، وێنە: وەزارەتی پلاندانی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان خولی ڕاهێنانی کارمەندانی بۆ سەرژمێری گشتی تەواو کردووە، قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە دەستپێدەکات و زیاتر لە مانگێک دەخایەنێت.
وێنە گەورەکە: کەمتر لە دوو مانگ ماوە بۆ وادەی دیاریکراوی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە بڕیارە 20-11ی ئەمساڵ بکرێت، زیاتر 30 هەزار کەس ڕاهێنراون و لەو ژمارەیە حەوت هەزاریان بۆ پاێزگاکانی هەرێمی کوردستانن، لە قۆناغی یەکەمدا ژمارە بۆ کۆی خانوو، بینا و باڵەخانەکان دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: گوهدار محەممەد، بەڕێوەبەری کەرتی تەکنیکی و مەیدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا قۆناغی یەکەمی سەرژمێری گەمارۆ و هەژماردن دەستپێدەکات، کە بەهۆی چەند گرفتێکی هونەرییەوە چەند ڕۆژێک لە وادەی دیاریکراو دواکەوتووە."
بۆچی گرنگە: زانینی ژمارەی دانیشتووان بەدروستی کاریگەری لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق، بەهای کورسی لە پارێزگاکان و چەند پرسێکی دیکە دەبێت.
باکگراوند: 27 ساڵە سەرژمێری دانیشتووان لە عێراق نەکراوە، لە دوایین سەرژمێریشدا هەرێمی کوردستان بەشدار نەبووە، لەڕێگەی سەرژمێرییەوە بەوردی ژمارەی دانیشتووان و ئاستی بژێوییان دیاری دەکرێت، جگە لەوە ژمارەی باڵەخانە و خانوو دەزانرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت