
لەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق.. سەرچاوەی وێنە: نوسینگەی سەرۆككۆمار
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق پارێزگارە دەستنیشانکراوەکەی سەڵاحەدینی ڕەتکردەوە، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش دەڵێت "بابەتەکە پەیوەستە بە چوارچێوەی هەماهەنگی، دەیانەوێ پۆستێکی باڵای سەڵاحەددین وەربگرن".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 04-02-2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەحمەد جبووری بە زۆرینەی دەنگ وەک پارێزگار هەڵبژێردرا، ڕۆژی 17-02-2024، عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ڕەتیکردەوە فەرمانی سەرۆکایەتی دەربکات، "بەهۆی ئەوەی پێشووتر بە چەند دۆسیەیەکی تاوانکاری سزادراوە".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ هاوپەیمانی جەماهیری وەتەنیە کەبراوەی پارێزگاکەیە و سێ کورسی هەیە، تانە لەو بڕیارەی سەرۆککۆماری عێراق دەدات، بەوەی هەڵبژاردنی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی پارێزگار تەواو یاسایی و دەستووريی بووە.
لێدوانی فەرميی: یاسین محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی هۆکاری سەرەکی ئەو ڕاگرتنەیە، چونکە ئەوان پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بە مافی خۆیان دەزانن.
" گفتوگۆ لە نێوان لایەنەکان بەردەوام دەبێت، ئەگەر نەگەیشتنە ڕێککەوتن دەکەوێتە سەر ئەوەی جەماهیری وەتەنیە لە بری ئەبو مازن کێ کاندید دەکات بۆ پۆستی پارێزگار".
باکگراوند: چوارچێوەی هەماهەنگيی سێ کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدینی هەیە، شیعەکان دەڵێن لە %40 دانیشتووانی سنوورەکە شیعەن و پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بە مافی خۆیان دەزانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات