
فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانی "ئەرفەد"، وێنە: Amwj media
ئاڤا نیوز
بۆ ڕۆژی دووەم لەسەریەک گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە بەرەی مقاوەمە لە عێراقەوە به فڕۆكهی بێ فڕۆكهوان هێرشیان کردە سەر بنکەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆڵان.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: بەرەی مقاوەمەی عێراق کە ژمارەیەک گرووپی چەکداری شیعەن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ جاری دووەم به فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانی "ئەرفەد" هێرشیان کردووەتە سهر ئامانجێک له بەرزاییەکانی جۆڵان بۆ لهناوبردنی بنکەکانی ئیسرائیل''.
زانیاریی زیاتر: شەوی ڕابردوو ئەو گرووپە چەکدارە به فڕۆكهی بێ فڕۆكهوان بنکەی چاودێریی سوپای ئیسرائیلی لە بەرزاییەکانی جۆڵان کردە ئامانج، هەڕەشەی بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان دەکەن.
باکگراوند: دوای چربوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان، پێرێ شەو بەرەی مقاوەمە بە ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بنەکەکانی سوپای ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆڵان، کە دەکەوێتە نێوان سووریا و ئیسرائیل و لوبنان.
بۆچوونی بەرامبەر: دانیال هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی دواتر هەڕەشەی لە عێراق و ئێران کرد کە لە هەر شوێنێک پێویست بکات ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا