
کۆبوونەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی کولتووری، ژمارەیەک مامۆستای ئایینی و وتارخوێنی هەرێمی کوردستان دەباتە وڵاتەکەی، بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە لێبووردەی ئایینی و ڕۆڵی سەرکردە ئاینییەکان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 24-9-2024، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی و وتارخوێنی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: کۆبوونەوە لەگەڵ گرووپێک پێشنوێژ و وتارخوێنی ئایینی کرا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی کولتووری گەشت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن.
زانیاریی زیاتر: مامۆستایانی ئایینی بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە لێبووردەیی ئایینی و ڕۆڵی سەرکردە ئایینییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویدا، لەمیانی سەردانەکەیاندا بۆ ئەمریکا سەردانی نووسینگەکانی حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دەزگا ئایینییەکان دەکەن.
ئەمەش بزانە: ئەو شاندەی سەردانی ئەمریکا دەکات، بۆ دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی سەردانی جڤاتی ئایینە جیاوازەکانیش دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت