
ئاڵای عێراق و لوبنان لەیەکێک لە شەقامەکانی بەغدا، وێنە: non14
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیرووت پەیامێک ئاراستەی ئەو عێراقیانە دەکات کە ئارەزووی گەشتکردنیان بۆ ئەو وڵاتە هەیە، هاوکات هێڵێکی گەرمی پەیوەندیکردن تەرخان دەکات بۆ ئەو عێراقیانەی لە لوبنان نیشتەجێن بۆ ئەوەی لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو پەیوەندیان پێوە بکەن.
وێنە گەورەکە: ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل دەستی بەهێرشێکی چر بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان کردووە، تاوەکو ئێستا بە سەدان کەس لەو وڵاتە کوژراون و برینداربوونە، ئەمە جیا لە ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەسی دیکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیرووت لە ڕاگەیێنراوێکدا: ئاماژەی بە پێشهاتە ئەمنییەکان و پەرەسەندنی تووندوتیژی لە هەندێک ناوچەی لوبنان کردووە و لەوباریەوە ئامۆژگاری هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە لوبنان دەکات "وریایی کاتی مانەوە یان جوڵەیان لەناو لوبنان بن و دوور بکەوتنەوە لەو ناوچانەی کە شایەتحاڵی ئۆپەراسیۆنی سەربازین".
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزخانەکە داوا لە عێراقییەکانیش دەکات ئەوانەی بەنیازن گەشت بۆ لوبنان بکەن، "بارودۆخی وڵاتەکە لەبەرچاو بگرن و سەردانە ناپێویستەکان دوابخەن تا ئەو کاتەی ئەو دۆخە تێدەپەڕێت".
هێڵی گەرمی پەیوەندیکردن لەنێوخۆی لوبنان بۆ هاووڵاتیانی عێراق:
+961 71 515 300
+961 70 799 002
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا