جێگری سەرۆکی پارتی: حیزبەکانی دیکە بۆ بەرژەوەندی کەسیی ڕکابەری پارتی دەکەن
- کوردستان
- 26 ئەیلوول

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵمەتی بانگەشەی حیزبەکەیدا لە شاری هەولێر ڕایدەگەیێنێت، حیزبەکانی دیکە لە ئانووساتێک دروست نەبوون کە گەلی کورد پێویستی بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی بێت، چونکە پارتی پێش ئەوان بوونی هەبووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 25-9-2024، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە کەسایەتییە دیارەکانی شاری هەولێر کۆبووەوە و بەوبۆنەیەوە وتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: حیزبەکانی دیکە بۆ بەرژەوەندی کەسیی ڕکابەری پارتی دەکەن، پارتی بۆ بەرگری لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی کوردستان دروست بووە، تا کوردستان بە کەناری ئارامی بگەیەنێت.
زانیاریی زیاتر: جێگری سەرۆکی پارتی لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەدا، ئێستاش ململانێکان بەرامبەر پارتی بەردەوامە، بەڵام لە چەکەوە بۆ سۆشیاڵمیدیا گۆڕاوە.
لە لایەکی دیکەوە: "ئەوانەی چاویان لە گیرفان پڕکردن و ڕاکردنە شیاوی متمانەپێکردن نین، دەبێت خەڵک بزانن کە ئەو بڕیارانەی دەیدەن شێوازی حکومڕانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکات." مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی وای گوت.
باکگراوند: ىڕیارە ڕۆژی 20-10-2024، هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە