دیمەنی نۆژەنکردنەوەی شەقامی گشتیی سەر قەڵا، وێنە: پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
هەریەک لە شەقامی گشتیی سەر قەڵای هەولێر و شەقامێكی درێژی نێو گەڕەكی خانەقا، نۆژەن دەكرێنەوە، جێگری پارێزگاری هەولێریش دەڵێت بە تەواوبوونیان سیمایەكی جوانتر بە سەنتەری شارەكە دەدەن.
وێنە گەورەكە: پارێزگای هەولێر بە هاوكاریی ڕێكخراوە تایبەتمەندەكان بەردەوامە لە نۆژەنكردنەوەی شوێنە مێژوویی و كەلەپوورییەكانی شارەكە، لە نوێترین كاردا هەردوو شەقامی گشتیی سەر قەڵا و شەقامێكی درێژی نێو گەڕەكی خانەقای شاری هەولێر نۆژەن دەكرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پلانمان بۆ نۆژەنكردنەوەی شوێنە كەلەپووری و مێژووییەكانی شارەكە هەیە، یەكێک لە پلانەكان بریتییە لە نۆژەنكردنكردنەوەی شەقامی پشت قشڵەی كۆنی هەولێر، دەكەوێتە گەڕەكی خانەقا، لە پشت شەقامی سوڵتان مزەفەر دەستپێدەكات تاوەكو شەقامی باتەی هەولێر بەردەوام دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە: پارێزگای هەولێر دیزاین و دەرخستەی بۆ پڕۆژەكەی گەڕەكی خانەقا ئامادەكردووە و لەگەڵ چەند ڕێكخراوێک كە كاریان نۆژەنكردنەوەی شوێنە كەلەپووری و مێژووییەكانە گفتوگۆ كراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش هاوكاریی پارێزگا بكەن لە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكە.
زانیاریی زیاتر: جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش دا كە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەكە تەرخان بكرێت.
ئەوەش بزانە: شەقامیی گشتیی سەر قەڵای شاری هەولێر، درێژییەكەی نزیكەی 300 مەترە و چوون و هاتنە، پڕۆژەكە بریتییە لە بەردڕێژكردنی شەقامەكە بەشێوەیەك كە نابێت قیڕ و چیمەنتۆ بەکاربهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو پێشمەرگە بەهۆی تەقینەوەی درۆنێک لە ئامێدی بریندار بوون