
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بانکی ڕافیدەین قەرزی خانووبەرە دەداتە هاووڵاتیان، فەرمانبەران و خانەنشینان و بەرزترین بڕی قەرزەکەش دەگاتە 150 ملیۆن دینار و لە ماوەی 15 ساڵدا بە ڕێژەی سوودی 6٪ لێیان وەردەگیرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی بانکی ڕافیدەینی حکومی لە ڕاگەیێنراوێکدا، وردەکاری پێدانی قەرزەکە و مەرجەکانی ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سێ جۆری قەرز بە هاووڵاتیان، فەرمانبەران و خانەنشینان دەدەن.
قەرزەکان بەمجۆرە دەبێت:
- لە 50 تاوەکو 75 ملیۆن دینار بە مەبەستی کڕینی پارچە زەوی.
- لە 15 تاوەکو 75 ملیۆن دینار بە مەبەستی بیناسازی و نۆژەنکردنەوەی خانوو.
- لە 50 تاوەکو 150 ملیۆن دینار بە مەبەستی کڕینی خانوو یان شووقە یان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکان.
مەرجەکان:
- بۆ فەرمانبەران: قەرزەکە دەدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە بانکی ڕافیدەین وەردەگرن، دەبێت ماستەرکارت و تاپۆیەکی خانووبەرە وەک ڕەهن پێشکەش بە بانک بکرێت.
- بۆ هاووڵاتییان: ئەوانیش دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن، بەو مەرجەی فەرمانبەرێک کە مووچەکەی لە بانکی ڕافیدەین بە بانکیکراوە ببێتە کەفیلی لەگەڵ دانانی تاپۆیەکی خانوو وەک ڕەهن.
بۆ خانەنشینان: تەمەنیان لە چوارچێوەی تەمەنی بیمەدابێت تاوەکو کۆتایی ماوەی قەرزەکە، ئەوانیش دەبێت ماستەرکارت و تاپۆیەکی خانووبەرە وەک ڕەهن پێشکەش بە بانک بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز