کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا بۆ ئاڤا: بەرامبەر کوژرانی نەسروڵڵا وەڵاممان دەبێت
- عێراق
- 28 ئەیلوول

چەکدارێکی کەتائیبی سەید ئەلشوهەدا، وێنە: AP
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدای عێراق بۆ ئاڤا دانی پێدا دەنێت کە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا گورزێکی قورس بوو بۆ بەرەی مقاوەمە، بەڵام دووپاتی دەکاتەوە کە ئەوە "سوورتر و ئیرادەیان بەهێزتر دەکات".
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9- 2024 سوپای ئیسرائیل لە هێرشێکدا حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و چەند سەرکردەیەکی دیکەی باڵای بزووتنەوەکەی کوشت، هێرشەکەش لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: کازم فەرتووسی، گوتەبێژی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا کە بەشێکە لە گرووپی مقاوەمە لە عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەڵاممان لە هەموو بەرەکان دەبێت هەر لە فەڵەستین و لوبنان ویەمەن تاوەکو عێراق، ئێمە وەک کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا و بەرەی مقاوەمە لە شەڕداین، بۆیە پێشبینیکراوە هەر کاتێک هێرش بکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا و هاوەڵەکانی، حکومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سەرتاسەری عێراق ماتەمینی ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا