
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی (نووسینگەی سەرۆکوەزیران) میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی خێرای کرد دەربارەی پێشهاتەکانی دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و پشتیوانیی خۆی بۆ لوبنان دووپاتکردەوە.
وێنە گەورەکە: کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا کاردانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و نیگەرانیی لای هێزە سیاسییەکانی شیعە و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق دروستکرد و لەمبارەیەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا، کوشتنی حەسەن نەسروڵڵای بە سەرەتای سەرکەوتن و ژیانێكی نوێی میللەتانی موسڵمان وەسف کرد و پابەند بوونی خۆی بۆ ڕێنماییەکانی مەرجەعییەتی باڵا لە یارمەتیدانی گەلی لوبنان دووپاتکردەوە، هاوکات سوپاسی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کرد لە پێشکەشکردنی ئاسانکاریی بۆ ئاوارەکانی لوبنان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ شەممە، کەتیبەکانی سەیدی شوهەدا لە عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێمە وەک کەتیبەکانی سەید شوهەدا و بەرەی مقاوەمە لە باری جەنگداین، هەر لە فەلەستین و لوبنان و یەمەن تاوەکو عێراق وڵاممان پێشبینیکراو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا