
حەسەن نەسرووڵڵا، ئەمینداری کوژراوی حیزبوڵڵای لوبنان. وێنە؛ میدیاکانی لوبنان
ئاڤا نیوز
بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بۆ هاوسۆزی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمڕۆ یەکشەممەیان کردە پشوو، هاوکات لە بەشێک لە پارێزگاکانی دیکە خۆپیشاندانی جەماوەری دژی بەئامانجگرتنی ئەو سەرکردەیە بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9- 2024، سوپای ئیسرائیل بە ئامانجی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری حیزبوڵڵا زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر بەیرووت، ڕۆژێک دوای هێرشەکان سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەیێندراوێکدا هەواڵی کوشتی نەسروڵڵای بڵاوکردەوە و دوای چەند کاتژمیرێکیش حیزبوڵڵا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی شەممە 28-09-2024، پارێزگاکانی نەجەف، کەربەلا، بابل، میسان، دیوانیە، موسەننا، دیالە و زیقار ئەمڕۆ یەکشەممەیان لە دامودەزگا فەرمییەکانی پارێزگاکانیان کردە پشوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی ڕابردوو بە سەدان هاووڵاتی لە بەغدا دژی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا بە گوتنەوەی چەندین دروشمی بەرەی مقاوەمە و بەرزکردنەوەی ئاڵای فەڵەستین و لوبنان، وێنەکانی حەسەن نەسروڵڵا، قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس ڕژانە سەرشەقامەکان، هاوکات لە چەندین پارێزگای دیکەی عێراقیش هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان کرد.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی شەممە بەهەمان هۆکار حکومەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە