بەهۆی هەڵواسینی پۆستەری بەربژێرێکی یەکێتی مێردمنداڵێک گیان لەدەست دەدات
- کوردستان
- 30 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ مێرمنداڵێک کە بەهۆی هەڵواسینی پۆستەری بەربژێرێکی یەکێتی بەسەختی بریندار ببوو، دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-09-2024 لە نزیک کۆمەڵگەی پیرزین لە شاری هەولێر دوو برا لەکاتی هەڵواسینی پۆستەری بەربژێرێکی یەکێتی بە تاوەرێکی کارەبا، دەچنە سەر سەبەتە(سەلە)ـی ئۆتۆمبێلێک، لەو کاتەدا بارهەڵگرێک خۆیان پێدا دەکێشێت، بەهۆیەوە هەردووکیان دەکەون بریندار دەبن، ئەمڕۆ دووشەممە یەکێکیان گیانی لەدەست دا.
زانیاریی پەیامنێر: عوبەید بەشار، پەیامنێری ئاڤا لە هەولێر گوتی، "کاتژمێر 05:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد ئیسماعیل، مێرمنداڵێکی 13 ساڵانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە، براکەی کە هەردوو قاچی شکاوە بریندارە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەر وەردەگرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چوار ڕۆژە بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە و بڕیارە تاوەکو 15-10-2024 بەردەوام بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە