
دیمەنێک لە هۆڵی پێشوازی میوانخانە چوار ئەستێرەیەکەی زانکۆی سلێمانی، وێنە: زانکۆی سلێمانی
ئاڤا نیوز
کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لە سەرەتای دروستکردنیەوە باڵەخانەیەکی تایبەتی بۆ پێشوازی لە میوانان بۆ تەرخانکراوە، ئەمساڵ لەسەر بودجەی زانکۆ کراوەتە میوانخانە.
وێنە گەورەکە: زانکۆی سلێمانی یەکێک لە زانکۆ گەورە و بەناوبانگەکانی کوردستان و عێراقە و ساڵانە چەندین کۆنفرانس و چالاکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕێکدەخات، بۆ مانەوەی میوانەکانیشی میوانخانەیەکی چوار ئەستێرەیی کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.یۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئامانجمان لە کردنەوەی ئەو میوانخانەیە خزمەتکردنی ئەو پسپۆر و توێژەر و زانایانەیە کە دێنە زانکۆی سلێمانی و پێویستیان بە مانەوەیە".
زانیاریی زیاتر: میوانخانەکە چوار ئەستێرەیە و تەواوی پێداویستی مانەوەی تێدا دابینکراوە، 30 ژوور و 60 بێدی خەوتنی تێدایە، هۆڵی کۆبوونەوە و کۆنفرانس لەخۆدەگرێت، لەگەڵ چێشتخانە و کافێی تایبەت و نانی بەیانیش پێشکەش دەکات.
ئەمەش بزانە: میوانخانەکە بەپارەیە و بۆ سەرجەم میوانەکان بەخۆڕایی نییە، د.یۆهان دەڵێت تاوەکو ئێستا نرخی مانەوەمان دیاری نەکردووە، بەڵام ڕەمزی دەبێت و گران نابێت، بەشێک لە میوانانیش پارەی مانەوەیان لێ وەرناگیرێت.
باکگراوند: کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دەکەوێتە ڕێگای سلێمانی - کەرکووک و لە ساڵی 2013 لەسەر ڕووبەری 771 دۆنم بە گوژمەی 337 ملیۆن دۆلار دروستکراوە، 10 باڵەخانەی تایبەت بۆ فاکەڵتییەکان و 18 بیناش بۆ بەشەناوخۆییەکان لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە