
کەسێک کە سەرقاڵی هاککردنە
ئاڤا نیوز
چەندین ساڵە عێراق بەدەست هاککردن و دزرانی دەیان داتا و زانیاریییەوە دەناڵێنێت، چەندین دامودەزگا، کۆمپانیا و بانکی وڵاتەکە بوونەتە ئامانجی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت شابان، شارەزا لە ئاسایشی ئینتەرنێت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "گەورەترین شەڕی نێوان وڵاتانی جیهان لەسەر دەستگەیشتنە بە داتا و زانیارییەکانی خەڵک، واتا بتەوێت کاریگەریی لەسەر وڵاتێک دروست بکەیت، بە هاککردن و هەبوونی داتای خەڵکەکە، دەتوانرێت بە ناردنی نامە و پەیامی تایبەتەوە، گۆڕانکاریی لەسەر بیروڕا و ئایدۆلۆژیای کەسەکان بکرێت".
زانیاریی زیاتر: شارەزاکەی ئاسایشی ئینتەرنێت ئاماژەی بەوەشکرد: بابەتی خۆپارێزی لە ئینتەرنێت گرنگە، بەڵام هیچ خۆپارێزییەکی تەواوەتی لەسەر ئینتەرنێت بوونی نییە و هەرچەند پێگەیەکی تۆکمە هەبێت، دەکرێت گرووپێکی بەهێزتر بتوانێت ئەم خۆپارێزییە بشکێنێت و داواجار دەستی بەو زانیارییانە بگات کە مەبەستییەتی، هاوکات دەیان کۆمپانیای گەورەی جیهانی بە فرۆشتنەوەی داتا و زانیاریی خەڵکی وڵاتان بە وڵاتێکی دیکە، تۆمەتبار کراون.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو هێرشانە لە ڕێگەی گرووپی جیهانیی شارەزاوەوە ئەنجام دەدرێن، کە ڕێی تێدەچێت وڵاتی گەورەیان لە پشتەوە بێت.
پێدراوە ڕاستییەکان: مانگی ڕابردوو کۆمپانیای 'چێک پۆینت' بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئیسرائیل شیکارییەکی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە کە گرووپێکی ئێرانی ناسراو بە APT34، هێرشی ئەلیکترۆنی کردووەتە سەر دامودەزگاکانی عێراق و توانیویانە زانیاریی کەسیی و تایبەتی بدزن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا