
گرافیک: پەیڕەو سەڵاح - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای دوو ساڵ لە وەستانی، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی مینحەی مانگانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و 585 بەرکەوتوو دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەرکەوتووی چەکی کیمیایی ئەوانە دەگرێتەوە، کە لە ئەنجامی تاوانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە کوردستان زیانی جەستەییان بەرکەوتبێت و کاریگەرییەکەی تاوەکو ئێستا بەردەوام بێت.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوێکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە واژۆی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی لەسەرە، ئاماژە بە ڕێنمایی ژمارە سێی ساڵی 2021ـی پەیوەست بە ڕێنمایی دیاریکردنی مافی بەرکەوتووی چەکی کیمیایی کراوە، بەپێی ڕێنماییەکە ئەو کەسانەی بە ڕێژەی 40% لە پشکنینی پزیشکی دەرچوون، (ئەوانەی مووچەیان هەیە و ئەوانەی مووچەیان نییە) مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارەی سێی ساڵی 2021ی پەیوەست بە ڕێنمایی دیاریکردنی مافی بەرکەوتووی چەکی کیمیایی، خەرجکردنی مینحەیان بەمشێوەیە دەبێت:-
یەکەم: بەرکەوتووی چەکی کیمیایی کە ڕێژەی بەرکەوتەییەکەی لە 40% بۆ 60% بێت، مینحەیەکی مانگانەی بە بڕی 250 هەزار دیناری بۆ دیاری دەکرێت.
دووەم: بەرکەوتووی چەکی کیمیایی کە ڕێژەی بەرکەوتەییەکەی لە 60% زیاتر بێت، مینحەیەکی مانگانەی بە بڕی 400 هەزار دینار بۆ دیاری دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
100 کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت