
وێنەی یەکێک لە ناوەندەکانی حەواڵەی دراوەکان لە عێراق، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق میکانیزمێکی نوێ بۆ حەواڵەی دراو بۆ تورکیا پەیڕەو دەکات، لە قۆناغی یەکەمدا حەواڵەی عێراق بۆ تورکیا بە دراوی یۆرۆ دەبێت.
چیڕۆکی سەرەکی: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە بەغدا، پێشوازی کرد لە ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێک لە نوێنەرانی بانکەکانی تورکیا لە عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: بە ئامانجی جۆراوجۆرکردنی دراو و ئاسانکاری بۆ حەواڵەی نێودەوڵەتی، بۆ یەکەمجار لەڕێگەی میکانیزمێکی نوێوە ڕێگە بە حەواڵە دەدرێت بە دراوی یۆرۆ.
زانیاریی زیاتر: نوێنەری بانکەکانی تورکیا ئامادە و هەماهەنگی خۆیان دەربڕیوە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو میکانیزمە نوێیە و ڕێکارەکانی چاودێری بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای وردبینی نێودەوڵەتی لە داهاتوویەکی نزیکدا.
ئەمەش بزانە: بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندووە: ئەم هەنگاوە دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمەکانی ڕێکخستنی حەواڵەی دەرەکی، ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە؛ مامەڵەکردن بە یۆرۆ و یوانی چینی و ڕوپیەی هیندی و درهەمی ئیماڕاتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانی زۆرترین هاوردەی بۆ عێراق هەیە و ساڵی ڕابردوو قەبارەی ئاڵوگۆڕی هەردوولا زیاتر لە 20 ملیار دۆلار بووە، زۆربەی حەواڵەکانیش بە دراوی دۆلار بووە، بۆ داهاتووش دۆلار وەکو یەکێک لە دراوە سەرەکییەکان بۆ حەواڵە دەمێنێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز