
زیندانیانی سیاسیی مووجە وەردەگرن، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دا دەست بە خەرجکردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی بکرێتەوە، ئێستا دەست بە کۆکردنەوەی داتا و زانیاری کراوە، هاوکات مینحەی 20 مانگیان بەیەکەوە پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: پێشتر د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو: "بابەتی هاوتاكردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی یەكێک بووە لەو بابەتانەی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر كراوە".
زانیاریی تایبەت: وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، تێکڕای گوژمەی مینحەی ڕاگیراوی زیندانیانی سیاسیی ڕەوانەی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، بەمەبەستی گەڕانەوە و خەرجکردنی مووچەکانیان کە ماوەی نزیکەی دوو ساڵ ڕاگیرابوو، لە ڕێکەوتی 1-5-2021 تا 31-12-2022.
باکگراوند: بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی زیندانییە سیاسییەكانی سەر بە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیاتر لە 20 هەزار زیندانی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان هەن، ئەو کەسانەی مینحەیان ڕاگیرابوو زۆرینەیان دانیشتووی هەڵەبجە و ئیداری گەرمیانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز