400 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق و سووریا تەرخان دەکرێت
- عێراق
- 5 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە واشنتن
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی ناوچە ئازادکراوەکانی دەستی داعش لە عێراق و سووریا تەرخان دەکات و پاڵپشتی خۆشی بۆ عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دووپات دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دەیەمین کۆبوونەوەی وەزاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە بەشداری وەزیران و بەرپرسانی باڵای 87 وڵات لە نێویاندا فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند: هاوپەیمانیێتیەکە پابەندی خۆی بە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و گەشەپێدانی گەلەکەی دووپات کردەوە، هاوکات پلانی گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانیێتیەکە بۆ هاوبەشی ئەمنی دوو لایەنە کاریەگەریی لەسەر کەمبوونەوەی مەترسییەکانی داعش هەبووە.
زانیاریی زیاتر: "وەزیرەکان پشتگیری لە کاری لە پێشینەی گرووپی کاری هاوپەیمانان دەکەن بە ئامانجی کۆکردنەوە و بەکارهێنانی 394 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو ناوچانەی لە عێراق و سوریا لە دەست داعش ئازادکراون". هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندنی داعش گەورەترین هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە لە مێژوودا لە ساڵی 2014 بە سەرکردایەتی ئەمریکا پێکهێنرا و لەمساڵدا ژمارەی وڵاتە بەشداربووەکان دوای پەیوەندیکردنی ماڵدیڤ گەیشتە 87 وڵات، هاوپەیمانیێتیەکە پابەندە بە تێکشکاندنی ئەو ڕێکخراوە لە هەر شوێنێک چالاکی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە