ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی وانەبێژانی دابڕاو ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 تشرینی یەکەم

مامۆستایەک لەکاتی گوتنەوەی وانە لە پۆلدا
ئاڤا نیوز
ئەو مامۆستایانەی وانەبێژبوون و بە هۆکاری جیاواز دابڕابوون، لە ماوەکانی ڕابردوودا وەزارەتی پەروەردە لینکێکی تایبەتی بڵاوکردەوە تاوەکو لەڕێگەیەوە ئەوانەی دابڕاون فۆرمێک پڕکەنەوە بۆ ئەوەی لە دامەزراندنی بە گرێبەست سودمەندبن.
لێدوانی فەرمی: د.سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: فۆرمەکان لەلای پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانن و هێشتا نەگەڕێنراوەتەوە، پێمان گوتوون بە زووترین کات بیگەڕێننەوە، بۆیە کە ڕێکارەکانیان تەواوبوون، دەینێرنەوە.
زانیاریی زیاتر: لە وەزارەتی پەروەردە داتابەیسێک دروست دەکرێت، زانیاریی مامۆستا وانەبێژە دابڕاوەکانی تێدا داخل دەکرێت، بۆ ئایندە هەر کاتێک پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێویستیان بە مامۆستا هەبوو، بەپێی داواکارییەکانیان ئەو مامۆستایانە بە گرێبەست دادەمەزرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەمساڵ هیچ مامۆستایەکی وانەبێژی دابڕاو دانامەزرێت، بەڵام بۆ ساڵی نوێ بەگوێرەی داواکاری و پێویستی پەروەردەکان ئەو مامۆستایانە دادەمەزرێن کە فەرمانی کارگێڕیان هەبووە.
باکگراوند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەگرێبەست کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە