
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستای زانکۆ لە دهۆک، چەند پەیامێکی نوێی حیزبەکەی لەبارەی هەڵبژاردن ئاراستەی لایەنگران و خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان کرد و جەختی کردەوە، پارتی هیچ کاتێک هێندەی ئەمڕۆ بەهێز نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ لە پارێزگای دهۆک كۆبووەوە و پەیامی پارتی و پڕۆژە و دەستکەوتی ئەو حیزبەی پێ ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند: مامۆستایان ئەرکێکی پیرۆزیان لە ئەستۆیە و پێویستە ڕێنمایی بە قوتابیان و خەڵک بدەن، تا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بڕیار بۆ چوار ساڵی ئایندە بدەن، بڕیارەکە چارەنووسسازە و دەبێت بەهەند وەریبگرن.
جێگری سەرۆکی پارتی، گوتی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدایە کە گۆڕانکاری خێرا لە ناوچەکە ڕوودەدات، بۆیە پێویستە بڕیاری حەکیمانە بدەین، وڵات بە بەڵێن و قسەکردن بەڕێوەناچێت، پێویستە خوێندنەوەیەکی دروست بۆ هەر لایەنێک بکرێت و بزانرێت تا چەند لە ئاستی سەرکردایەتیکردن و قوربانیدانن بۆ خەڵک، نەک خەڵک بەقوربانی خۆیان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت