لە بازگەکانی عێراق سەرانە لە شۆفێرانی بارهەڵگری مریشکی زیندوو وەردەگیرێت
- کوردستان
- 7 تشرینی یەکەم

کێڵگەی پەلەوەری - مریشکی زیندوو
ئاڤا نیوز
شۆفێرانی بارهەڵگری تایبەت بەگواستنەوەی مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا بانگەوازێکی خێرا بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەنێرن، داوای ڕێگریکردن دەکەن لەو نادادپەروەرییەی بەرامبەریان دەکرێ.
چیڕۆكه سهرهكییهكه: دوای ئەوەی لە 1-9-2024، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕێنمایی بۆ ڕێگریکردن لە هێنانی مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەرکرد، شۆفێرانی بارهەڵگری تایبەت بە گواستنەوەی مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا لە خاڵە پشکنینەکانی نێوان کەرکووک و بەغدا چەندین بڕە پارەیان لێوەردەگیرێت وەک سەرانە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ دووشەممە گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، وەک دەردەکەوێت لەیەکێک لە بازگەکانی پارێزگای کەرکووک 17 بارهەڵگری مریشکی زیندوو کە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕۆیشتوون، گیریان خواردووە و ڕێگەیان پێنادرێت بەرەو بەغدا بڕۆن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە، یەکێک لە شۆفێرە بارهەڵگرەکان ڕەخنەی توند لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان دوو بژاردەیان لەبەردەستدایە یان پارەی سەرانە بدەن یان چاوەڕێی مرداربوونەوەی مریشکەکانیان بکەن.
ئەوەش بزانە: هەر لەو گرتە ڤیدیۆییەدا، شۆفێرەکە جەخت لەوە دەکاتەوە بازگەی ئەمنیی کەرکووک داوای هەزار و 800 دۆلار دەکات بەرامبەر پەڕینەوەی هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بەغدای پایتەختی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە