
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕی 412 ملیار دینار وەک تەواوکاری مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان لیستی مووچەی مانگی نۆ بڵاودەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق بە بڕی 598 ملیاری دینار بۆ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە یەک تریلیۆن دیناری بۆ دابەشکردنی مووچە ناردووە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا گوتی: "سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق پێی گوتم ئەمڕۆ بڕی 412 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان".
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەمڕۆ سێشمەممە پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان لیستی مووچەی مانگی نۆ بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئەمڕۆ بڕی یەک تریلیۆن و 10 ملیۆن دینار لە مووچەی مانگی نۆ خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی 243 ملیار دینار لە گوژمەی یەکەمی پارەکە بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت تەرخان کراوە بڕی 767 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتی دارایی ماوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا ماوەی 10 ساڵە مووچەی چەند توێژێکی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پارە دەدرێتە پڕۆژە بازرگانییە بچووک و مامناوەندەکان و لێیان وەرناگیرێتەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی بەشێکی دیکەی مووچەخۆران بۆ سبەی پێشخرا
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی پڕۆژەی هەژماری من دەکات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکرێت