وەزارەتی دارایی لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی خانەنشینانی یەکەی 70 ڕوونکردنەوە دەدات
- بزنس
- 9 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی خانەنشینانی یەکەی 70 ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیێنێ، هۆکارەکەی بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەگەڕێتەوە و بەرپرسانی یەکەکە بەرپرسیارن و نایانەوێت کێشەکە چارەسەر بکرێت.
وێنە گەورەکە: 10 ساڵە کێشەی خانەنشینانی یەکەی 70 بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، بەگوێرەی یاسای چاکسازی نابێت هیچ خانەنشینێک لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی مووچە وەربگرێت، هاوکات نابێت هیچ دامەزراوەیەکی ئەمنی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەبێت، بەم هۆیەوە چوار مانگە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە مووچەکانیان ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی کێشەی خانەنشینانەی یەکەی حەفتا گوتی، " نۆ هەزار و 75 کەس وەک خانەنشینی هێزەکانی 70 مووچە وەردەگرن و مووچەکەیان 3.8 ملیار دینارە، کێشەی دۆسیەیان هەیە و هیچ مەلەفێکیان لە وەزارەتی دارایی نییە، بەڵکو یەکەکە خۆ بەشی خانەنشینی هەیە، بەڵام بەپێی بڕیاری هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی کوردستان و عێراق نایاسییە. بەغدا لەدوای مانگی سێ مووچەی بۆ نەناردوون، مووچەی مناگەکانی چوار، پێنج، شەش و حەوت لە داهاتی ناوخۆ دابین کراوە."
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی هونەر جەمال، بەرپرسانی یەکەی 70 کەمتەرخەم بوون لە گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینان یەکەکە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی وەزارەتی دارای، تاوەکو ئێستا لە کۆی نۆ هەزار و 75 کەس دۆسیەی 200 کەس گواستراوەتەوە، بەڵام دوای وردبینی دەرکەوتووە کەموکوڕی لە دۆسیەی ئەو 200 خانەنشینەش هەبووە و بەم هۆکارە بۆیان گەڕێنراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەش لەدوای مانگی سێوە وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی مووچەی لە داهاتی ناوخۆ بۆ خەرج کردوون، بەڵام بەو مەرجەی لە چەند مانگێک کێشەکە چارەسەر بکەن، کەچی تاوەکو ئێستا دۆسیەکانیان ڕەدەست نەکردووە، بۆیە وەزارەت چیتر ئامادە نییە مووچەیان بۆ خەرج بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە