یەکێتی لە ئێستاوە دەست بە هەندێک کاری گوماناوی دەکات و لایەنەکانیش دەڵێن ساختەکارییە
- کوردستان
- 10 تشرینی یەکەم
ڤیدیۆیەک دەست ئاڤا نیوز کەوتووە کە یەکێتی دەنگدان بە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان دەکات
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی دەستڕۆیشتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیان کردووە بە چەند هەوڵێکی گوماناوی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، دەیانەوێت لەڕێگەی ترساندن و فشارلێکردن جگە لە یەکێتی دەنگ بە هیچ لایەنێکی دیکە نەدەن.
وێنە گەورەکە: یەکێتی چەند ڕۆژێکە بە ناوی تێستەوە خەریکی دەنگدانە بە هێزە ئەمنییەکانی خۆی، تەنانەت کارتی دەنگدانی لە بەشێکیان وەرگرتووە و پێی گوتوون ئەوە دەنگتان دا، ئەگەر ڕۆژی دەنگدانی تایبەت نەشهێنەوە کێشە نییە.
بەڵگەی تایبەت: ڤیدیۆیەک دەست ئاڤا نیوز کەوتووە کە یەکێتی دەنگدان بە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان دەکات و پارەشیان پێدەدات. ئەمەش گومانی لای بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان دروست کردووە و بە ساختەکاری پێشوەخت ناوی دەبەن.
لێدوانی فەرمی: عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست دڵنیایی دەداتە هێزە ئەمنییەکان و دەڵێت، بەزۆر دەنگ بە هێزە ئەمنییەکان دراوە، ئەمەش بۆ ترساندنیانە بۆ ڕۆژی دەنگدان.
بۆچوونی بەرامبەر: یەکێتی پاساو بۆ ئەم کارەی دەهێنێتەوە و دەڵێت: "بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن سندووق و شێوازی دەنگدان تاقی دەکەینەوە".
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: بەپێی گوتەی بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، یەکێتی وردبینی لە فۆڕمی دەنگدانەکە دەکات، هەر دەنگێک بەتەواوی بە لیستەکەی درابێت، دەنگەکە لەناو سندووقەکە هەڵدەگرێت، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دەنگدانی فەرمی بەکاری بهێنێتەوە.
لەبەرامبەردا: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەوەی بە ناوی دەنگدانەوە تێست بە هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەکرێت، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و هیچ حسابێکی بۆ ناکرێت، بەدواداچوونیش بۆ ئەم بابەتە دەکەین".
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی یەکێتی بە دوو شێواز ساختەکارییەکانی دەکات، شێوازی یەکەم ئەم دەنگدانە تێستە بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت بەکاردەهێنێت، شێوازی دووەمیش چاوی لەوەیە بە ڕێگەی هەڕەشە سەرجەم مووچەخۆرانی سنوورەکەی ناچار بە دەنگدان بۆ لیستەکەی خۆی بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی، یاریدەدەری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەوەی یەکێتی دەیکات ساختەکارییە، چونکە تێستکردن تەنیا کۆمیسیۆن دەیکات نەک یەکێتی، کۆمیسیۆنیش لە هەندێک بنکە بە ڕێژەیەکی دیاریکراو دەیکات، ئەم بەلێشاوبردنەی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن یەکێتییەوە، مەبەستیان ئەوەیە ترسێک لە دڵی دەنگدەر دروست بکەن، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردن دەنگەکانیان کۆنترۆڵ بکەن".
ئەو مانایەی دەگەیێنێت: هەر بەپێی زانیارییەکان یەکێتی پلانی داناوە لە کۆی ملیۆنێک و 87 هەزار و 73 دەنگدەر لە سنووری سلێمانی، بەشی زۆری ئەم دەنگانە بەشێوەی ساختەکاری و هەڕەشە بۆ لیستەکەی مسۆگەر بکات، ئەمە جگە لەو 78 هەزار و 661 دەنگدەرە تایبەتەی لە سنوورەکە هەیە و، بە ناوی تێستەوە سەرجەم دەنگەکانیان بۆخۆی بەکاربهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران ڕێگری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە كۆریای باشوور ڕادەگەیەنرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی خاوەن مۆلیدەی گەڕەکەکان قەرەبوو دەکاتەوە