
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبووردنی تایبەت بۆ 17 سزادراو و بەقەزاکردنی تەقتەق دەردەکات.
وێنە گەورەکە: بەپێی بڕگەی 6 لە ماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە 1ـی ساڵی 2005 هەموارکراو، ڕۆژی یەکشەممە 13-10-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی ژمارە 336 دەرکرد کە لێبووردنێکی تایبەتە بۆ ژمارەیەک لە حوکمدراوانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی لێبوردندا کە بەردەوامی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی ئەو فەرمانە 17 حوکمدراو کە بەشی زۆری ماوەی حوکمەکەیان تەواو کردووە و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، لێبووردنە تایبەتییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەیانگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فەرمانە دەرئەنجامی ڕاسپاردەیەکی پێشتری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجوومەنی دادوەری، هاوکات دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی بەندیخانە و چاکسازییەکان بووە.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە لە ماوەی ڕابردوودا لە دۆخی ئەو حوکمدراوانەی کۆڵیوەتەوە کە سەرباری تەواوکردنی ماوەیەکی زۆری حوکمەکەیان، مەترسییان نەماوە و دەتوانن تێکەڵی کۆمەڵگە ببنەوە، بۆیە پێشنیازی ئازادکردنی کردوون.
گۆشەیکەی دیکەی دیمەنەکە: پاش ئەوەی هێنانەکایەی قەزای تەقتەق لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێشنیاز کرا و ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا، نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ دەرکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە