
دیمەنی ساتی گەیشتنی مووشەکەکانی ئێران بۆ ئیسرائیل لە ڕۆژی 1ی ئۆکتۆبەر، وێنە: رۆیتەرز
ئاڤا نیوز
هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نزیکەی 40 تا 53 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی زیانی بە ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە گەیاندووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 1ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئێران وەک تۆڵەسەندەوەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، بە زیاتر لە 100 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراوەی باجی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی ڕابروودا خاوەنی نزیکەی دوو هەزار و 500 خانووی نیشتەجێبوون و دوکان و شوێنی کار سەردانی دامەزراوەی بیمەیان کردووە و داوای قەرەبوویان کردووە کە نزیکەی نیوەیان لە ناوچەکانی باکووری تێلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیلن.
دامەزراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە زیانەکانی هێرشەکەی ئێسران بە نزیکەی 40 بۆ 53 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرین.
ئەوەش بزانە: لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، بەڵام ئەم هێرشەی ئێران زۆرترین زیانی بە ئیسرائیل گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز