بەرەی تورکمانی دژی خواستێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دێتەدەنگ
- کوردستان
- 14 تشرینی یەکەم

لۆگۆی بەرەی تورکمانی و وێنەی ئەنجوومەنی پارێزگا و دیمەنێک لە شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
بەرەی تورکمانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، دژی خواستێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە بۆ دانانی کەسایەتییەکی تورکمانی بە جێگری پارێزگار لە دەرەوەی کۆدەنگی ئەو پێکهاتەیە، جەختیش دەکاتەوە حکومەتی خۆجێیی کەرکووک شەرعی نییە و ڕەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵک نییە.
وێنە گەورەکە: دوای دوو مانگ لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بەبێ بەشداری بەرەی تورکمانی، پارتی و چەند لایەنێکی عەرەبی، ئێستا لایەنە پێکهێنەرەکان دەیانەوێت ئەو پۆستانەی ماون بە دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگا پڕبکرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی تورکمانی عێراق ڕوونی دەکاتەوە، خواستەکەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک جێگەی نیگەرانییە و ئەوان هیچ کەسایەتییەکی تورکمانیان بۆ پۆستی جێگری پارێزگار دیاری نەکردووە، بۆیە جەخت لەوە دەکەنەوە حکومەتی خۆجێیی کەرکووک یاسایی نییە و ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاستەقینەی خەڵکەکەی نییە.
زانیاریی زیاتر: بەرەی تورکمانی چاوەڕوانی ئەو سکاڵایە دەکات کە لە دادگا دژی پێکهێنانی حکومەتی کەرکووک تۆماری کردووە. جەختیش دەکاتەوە لەژێر هیچ فشارێکدا دەستبەسەرداری مافی تورکمان نابن و دژی پەراوێزخستنیان دەوەستنەوە، داواش لە هەمووان دەکات پابەندی یاسا بن و دان بە خۆیاندا بگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە